کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار و ژمارەیەك سەركردەی وڵاتان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانیان لە یەكتركرد

.

01:53 PM - 22/05/2020

سەرۆك كۆمار و ژمارەیەك سەركردەی وڵاتان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانیان لە یەكتركرد

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە رێی پەیوەندی تەلەفۆنی بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی وڵاتان قسەیكرد, لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكاندا، د.بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە شا سەلمان بن عەبدولعزیز شازادەی جێنشینی سعودیە و شێخ سەباح ئەحمەد ئەلسەباح میری دەوڵەتی كوەیت و شێخ تەمیم كوڕی حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەر و حەمەد كوڕی عیسا ئال خەلیفە پادشای بەحرێن و مەحمود عەباس سەرۆكی فەلەستین كرد و هیوای تەندروستییەكی باشی بۆ سەركردەكان و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلان ئەو وڵاتانە خواست، داواشی لە خودای گەورە كرد كە ئەم بۆنە پیرۆزە بكاتە مایەی خێر و بەرەكەت و سەقامگیری بۆ موسڵمانان و پاراستنی گەلانی ناوچەكە و جیهان لەمەترسی پەتای كۆرۆنا.
لەلای خۆیانەوە سەركردەی وڵاتان گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانیان لە د.بەرهەم ساڵح كرد و داواشیان لە خودای گەورە كرد گەلی عێراق بپارێزێت و هەمیشە لە پێشكەوتن و خۆشگوزەرانیدا بێت. 
هەر لە پەیوەندییەكەی سەرۆك كۆمار لەگەڵ سەركردەی وڵاتان باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و چۆنیەتی بەهێزكردنی هاریكاری هاوبەش كرایەوە، بەجۆرێك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بپارێزێت و ببێتە مایەی بەرجەستەكردنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە