کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵی بەردەوام بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی كەركوك دەدەن

.

11:39 AM - 22/05/2020

فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵی بەردەوام بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی كەركوك دەدەن    

ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەردانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو و وەزیری كشتوكاڵیان بەوەكالەت كرد ، لەو بارەیەوە مەریوان نادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق ، سەردانی  مەهدی رەشید وەزیری سەرچاوەكانی ئاو و وەزیری كشتوكاڵ بە وەكالەتیان لە بەغدا كردووە و وتیشی: مەبەست لە سەردانەكەیان بەدواداچوون بوو بۆ چەند پرسێكی گرنگ كە پەیوەندییان هەیە بە ژیان و بژێوی و بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتیانی كەركوكەوە  ، تەئكیدیشیكردەوە ، لەكۆبونەوەیەكیاندا كۆمەڵێك داوكاریان بۆ خستنەڕوو كە پێكهاتبوون لە، دەستكردن بە كاركردن لە پڕۆژەی بەنداوەكانی  هەڵمێن و قەرەحەسەن و قرقجە، كونجەلی كە گرنگن بۆ بوژانەوەی كشتوكاڵ و ئاودێری و سامانی ماسی و كەرتی گەشتیاری دەبێتەهۆی‌ بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی هاووڵاتیانی ئەو سنوورانە.
هاوكات  سەبارەت بە كێشەی سایلۆی كەركوك ، مەریوان نادر وتی: داوایان لە وەزیری كشتوكاڵی عیراق كرد  كە  بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكات ، ئەوەشی خستەڕوو كە ڕێكخستنی بەردانەوەی ئاوی بەنداوی خاسەچای پرسێكی  تر بووە لەو گفتوگۆیانەی كە لەگەڵ وەزیردا ئەنجامیاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە