کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق: بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی داهاتوو كێشەمان هەیە

.

11:12 - 22/05/2020

عیراق: بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی داهاتوو كێشەمان هەیە    

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری دارایی رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی داهاتی نەوتی عیراق بۆ ئەم مانگە بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمبۆتەوە، بۆ دابینكردنی موچەی مانگی داهاتووی فەرمانبەران كێشەی گەورە دروستبووە .
 وتیشی: داهاتی ئەم مانگە دوو ترلیۆن دینار بووە ، بەڵام تەنها بۆ موچەی فەرمانبەران پێویستیان بە پێنج ترلیۆن دینارە، جگە لە چەند خەرجیەكی تری وڵات، لەبەرئەوە بۆ موچەی مانگی داهاتوو كێشەی گەورە رووبەڕووی حكومەتی عیراق دەبێتەوە.
راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق راشیگەیاند: حكومەت هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی موچە و چارەسەری كێشەكان خستۆتەگەڕ و لەو چوارچێوەیەشدا لیژنەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی پێكهێندراوە بۆئەوەی موچەی مانگی حوزەیرانی 2020 دابین بكەن و چاكسازی لەكۆمەڵێك سێكتەردا ئەنجامبدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە