کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە قایمقامیەتی كەلار چەند بڕیارێكی دەركرد

.

09:02 PM - 21/05/2020

بە سەرپەرشتی شەهاب حاجی ئەحمەد قائیمقامی كەلار و بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان سنووری قەزای كەلار بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو و تێیدا وێڕای پیرۆزبای لە هاوڵاتیانی كەلار ،بڕیاردرا بە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی ژووری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان و دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ ئەو مەبەستە و چاودێریكردنی بازاڕ و رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ ، هەروەها پۆلیسی شارەوانییەكان رێگری لە ئەنجامدانی زیادەڕەوی دەكەن و هێزە ئەمنییەكانیش سەرو ماڵی هاوڵاتیان دەپارێزن ، هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا فەرمانگە خزمەتگوزاریەكان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان لە ئەركدا بن و لیژنەی ڤێتێرنەری قائیمقامیەت لە پێناو گەیشتنی گۆشتی مۆركراو و تەندروست بە هاوڵاتیان چاودێری وردی  قەسابخانەكان  بكەن.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە