کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد

.

06:32 PM - 21/05/2020

 لەگەڵ زیادبوونەوەی هیواكان بە دووبارە بوژانەوەو گەشەكردنی ئابوری جیهان و كەمكردنەوەی كۆتوبەندەكانی سەر قەدەغەی هاتووچۆو پێشبینیەكان بۆ گەیشتنە بەرهەمهێنانی ڤاكسینێك بۆ زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا   سەرلەنوێ‌ نرخی زێر لەبازارەكانی جیهاندا رووی لە دابەزین كردەوە.
 لەو چوارچێوەیەشدا  نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی جیهانیدا بە رێژەی سەدا (سفر) پۆینت 7 دابەزینی  تۆماركردو گەیشتە هەزارو (737) دۆلارو 35 سەنت.
هەروەك  لەگەڵ زێردا  نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكان گۆرانكاریان بەسەردا هاتووەو لەو چوارچێوەیەشدا نرخی زیوو بەرێژەی سەدا 2 پۆینت 2 نرخەكەی پێشووی دابەزیوەو فرۆشی یەك ئۆنسەی گەیشتۆتە (17) دۆلارو (12) سەنت ئەمە لە كاتێكدا نرخی پلاتینیش بەرێژەی سەدا 1 پۆینت 1 پاشەكشێی كردووەو بە  841 دۆلارو 37 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەك مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە