کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاری وهان ڕاوكردن و خواردنی ئاژەڵی كێوی قەدەغەكرد

.

03:47 PM - 21/05/2020

شاری ووهانی چین كە یەكەمجار ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەو شارەوە بڵاوبۆوە و دواتر سەرتاسەری جیهانی گرتەوە ، دەسەڵاتدارانی ئەو شارە قەدەغەی تەواوەتی بەسەر ڕاوكردنی ئاژەڵی كێوی و بەخێوكردن و خواردنی سەپاند.
ئەو بڕیاری قەدەغەیە چاوەڕوانی تێپەڕاندنی دەكرێت لەسەر ئاستی نیشتمانی و بەڵێن دراوە بە پێشكەش كردنی یارمەتی دارایی بەو بازرگانانەی كاری فرۆشتنی ئاژەڵی كێوی دەكەن بۆ ئەوەی كارەكانیان بگوازنەوە بۆ پیشەیەكی تر.
ئەو یاسایەی شاری وۆهان كۆمەڵێك حاڵەتی تێدایە و ئەو ئاژەڵە كێوییانە ناگرێتەوە كە لەبواری پزیشكی گژوگیای چینی بەكاردەهێندرێت، بەو پێیەی وەك خۆراكی مرۆڤ بەكارناهێندرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە