کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یوفا هیواخوازە چامپیۆنس لیگ لەكۆتاییەكانی مانگی هەشت تەواو بكات

.

01:30 PM - 21/05/2020

  ئەلیكسەندەر چیفیرینی سلۆڤینی و سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا دوپاتیكردەوە: یەكێتی یەكە هیواخوازە یاریەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەكۆتایی مانگی هەشتی داهاتوو تەواو بكات   چیفیرین لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ریكۆردی وەرزشی پورتوگالی و لەوەڵامی پرسیارێك لەبارەی وادەیەك بۆ كۆتایی پێهێنانی ئەم وەزرەی چامپیۆنس لیگ كە لەناوەراستی مانگی سێوە وەستاوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە وتی: پلانمان ئەوەیە لەكۆتایی مانگی هەشت یاریەكانی ئەو پاڵەوانێتی یە تەواو بكەین   ناوبراو گەشبینی خۆی نیشاندا بەسەركەوتنی ئەو هەنگاوە  و جەختی لەوەكردەوە لەسەدا 80 ی پاڵەوانێتی یە ئەوروپیەكان دەست پێ ئەكەنەوە و هیچ هۆكارێك نییە بۆ ئەنجام نەدانی یاریەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و خولی ئەوروپی   پێشتر یوفا پێشنیاری رۆژی 3ی مانگی هەشتی كردبوو وەك وادەی كۆتایی بۆ ئەگەری كۆتایی پێ هێنانی پاڵەوانێتی یە نیشتمانیەكان   هەفتەی رابردوش شیفیرین رونیكردەوە: تۆپی پێ بەهۆی جەنگی جیهانی یەكەم و دووەم گۆڕانی بەسەردا نەهات وبەهۆی  ڤایرۆسی كۆرۆناش گۆڕانكاری بەسەردا نایەت و متمانەی بەوە دوپاتكردەوە یۆرۆی 2020 كە دواخرا بۆ یەك ساڵ لەساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت   لەكۆتایی لێدوانەكەی سیفیرین وتی: تۆپی پێ بەهاندەرانەوە لەنزیكترین كاتدا دەگەرێتەوە و پێشبینی ئەوە ناكەم  ئەو یاریە گۆرانكاری ریشەیی تیا روبدات بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە