کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توێژەرانی بەریتانیا: نیكۆتین كاریگەری زۆری لەسەر رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هەیە

.

10:49 AM - 21/05/2020

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردۆتەوە ، توێژەرانی نەخۆشخانەی رۆیاڵ گلۆمەر لەبەریتانیا توێژینەوەیەكیان لەسەر كاریگەری نیكۆتن دژی كۆرۆنا ئەنجامداوە و تێیدا دەركەوتووە، نیكۆتین كاریگەری زۆری لەسەر رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هەیە ، بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوەكە هۆكاری كەم بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو جگەرەكێشەكاندا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە نیكۆتین رۆڵی كاریگەر دەبینێت و بەرەنگاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دەبێتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، توێژەرەوانی  كۆلێژی لەندەن گەشتنە ئەو ئەنجامەی، بەهۆی كاریگەری نیكۆتینەوە، جگەرەكێشەكان كەمتر تووشی كۆرۆنا دەبن، بەڵام كاتێك تووش دەبن زیاتر پێویستیان بەبەكارهێنانی ئامێری هەناسەدان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە