.
05:24 PM - 26/03/2015
له ژیانی هه‌ر یه‌كێك له‌ئێمه منداڵێكی بچووك هه‌یه، پێویستی به چاودێری و په‌روه‌رده‌كردن و بایه‌خپێدانه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه بكات، بێگومان بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌پێداویستیانه ده‌بێت به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر رووبدات ئه‌وا له‌دواڕۆژدا كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ره‌فتارو گوفتاری منداڵه‌كه جێده‌هێڵێت، هه‌ربۆیه گرنگه دایك و باوك هه‌رچی له توانایاندا هه‌یه بیخه‌نه گه‌ڕ تا ئه‌و پێداویستییه رۆحی و ماددیانه‌ی كه منداڵ پێویستی پێیه‌تی به باشی پڕی بكه‌نه‌وه.
یه‌كێك له‌و ره‌فتاره گرنگانه‌ی كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی به‌نده‌یه‌و به پێویستی ده‌زانم تیشكی بخه‌مه‌سه‌رو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه منداڵی له‌سه‌ر گۆش بكرێت و ده‌چێته خانه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی ته‌ندروسته‌وه بریتییه له‌ڕێزگرتن له‌خۆی و له‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، زۆر له‌دایكان و باوكان وا ده‌زانن منداڵ مانای رێزگرتن نازانێت ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌رده‌وام دایك و باوك منداڵه‌كانیان به به‌رده‌وامی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن و سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌موو ره‌فتارو كردارێك كه ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌مامه‌ڵه هه‌ڵه‌كان كه به‌رامبه‌ر به منداڵ ده‌كرێت، چونكه ئه‌گه‌ر دایك و باوك به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌ر شتێك منداڵه‌كه‌یان سه‌ركۆنه بكه‌ن و رێز له‌ڕاو بۆچوونه‌كانی نه‌گرن و به‌هه‌ڵه‌ی بزانن و روونكردنه‌وه‌ی پێویستی نه‌ده‌نی، چۆن منداڵ ده‌توانێت فێری رێزگرتنی رای به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ببێت؟
ده‌بێ منداڵه‌كانمان فێری ئه‌وه بكه‌ین كه‌سانی دیكه‌ش له‌هه‌ندێك بابه‌تدا له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوڕان و له‌هه‌ندێك بابه‌تی دیكه‌دا جیاوازیی بیروڕایان هه‌یه، چونكه وه‌كو ئه‌وان خاوه‌ن روانگه‌و بۆچوونی خۆیانن، گرنگ ئه‌وه‌یه رێز بۆ بیروبۆچوونه‌كانی ئه‌وان دابنێین و گاڵته‌یان پێنه‌كه‌ین، چونكه ئه‌مجۆره ره‌فتاره كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ و خراپی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی منداڵ ده‌بێت و گومانی تێدا نییه له‌كاتی گه‌وره‌بوونی منداڵه‌كه‌دا ئه‌م ره‌فتاره‌ش گه‌وره ده‌بێت و له‌دواڕۆژدا ئه‌ویش له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌كاریده‌هێنی، بۆیه گرنگه دایك و باوكان له‌بری شكاندن و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی بیروڕای منداڵه‌كه‌یان، كارێك بكه‌ن منداڵه‌كه‌یان هه‌ست به‌وه بكات كه راوبۆچوونه‌كه‌ی گرنگه‌و بایه‌خی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت فێری ئه‌وه بكرێت كه توانای شیكردنه‌وه‌ی بیروڕای هه‌بێت به‌رامبه‌ر به كه‌سانی دیكه به‌شێوازی رێزگرتن و متمانه به‌خۆبوون.
له‌م سه‌رده‌م و قۆناغه‌دا زۆرێك له‌دایك و باوكان كاتێك منداڵه‌كه‌یان بێده‌نگ و ئارام و كه‌م قسه ده‌كات خۆشحاڵ ده‌بن، به‌ڵام له‌منداڵی چالاك و بزۆز كه زۆر قسه ده‌كات بێزار ده‌بن و توڕه ده‌بن و زۆرجاریش سزای ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه ئه‌و منداڵه‌ی چالاكه‌و زۆر قسه ده‌كات له‌داهاتوودا كه‌سایه‌تییه‌كی هاوسه‌نگ و رێكوپێكی ده‌بێ و زیاتر له‌منداڵی دیكه له‌گه‌ڵ ویسته‌كانی ژیان و كێشه‌كانی ده‌گونجێ، به‌ڵام به‌هۆی وریا نه‌بوونی دایك و باوك ئاگادار نه‌بوونی لایه‌نی گه‌شه‌ی ئه‌مجۆره منداڵه‌دا زۆرێك له‌دایكان و باوكان به‌وه وه‌سفیان ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام له‌خوشك و براكانی یان له هاوڕێ و هاوپۆله‌كانی ده‌دات و ئازاریان ده‌دات و شته‌كانیان ده‌بات ... و به‌توندوتیژی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، له‌منداڵێكی بزۆزه‌وه كه دایك و باوكان پێیانوایه ئه‌مجۆره منداڵه زۆر ماندوویان ده‌كات، منداڵێكی دیكه هه‌یه‌و به‌مجۆره وه‌سفی ده‌كرێت كه به‌رده‌وام ته‌نیایه‌و لاوازه كاتێك هاوڕێكانی قسه‌ی پێده‌ڵێن یان لێیده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر بێده‌نگه‌و هیج ناڵێت، بێگومان هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌بواری په‌روه‌رده‌ی منداڵێش شاره‌زایی نه‌بێت هۆكاری ئه‌م ره‌فتاره‌ی منداڵی كه‌سایه‌تی لاواز ده‌زانێت، كه وایكردووه له‌ناو هاوڕێ و هاوپۆله‌كانی بێده‌نگ و گۆشه‌گیر بێت، له‌م كاته‌دا ئه‌ركی دایك و باوكه كه به وریاییه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا بكه‌ن و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه له په‌روه‌رده‌دا رووبدات، كاریگه‌ریی خراپ ده‌كاته سه‌ر كه‌سایه‌تی و ره‌فتاری منداڵ له‌دواڕۆژدا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی منداڵ فێری ئه‌وه ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ره‌فتارێكی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست بكات و رێز بۆ هه‌ر بیروڕایه‌ك یان كارێك كه جگه له‌خۆی ده‌یكات دابنێت و به باشی مامه‌ڵه‌ی ده‌كات و كاردانه‌وه‌كانی نابێته ئه‌زیه‌تدانی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری.
شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌ی منداڵ و توێژینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌م بواره، جه‌ختیان له‌چه‌ندین رێگه‌و شێوازی تایبه‌ت كردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دایك و باوك و خێزانه‌كان به‌شێوازێكی ته‌ندروست منداڵه‌كه‌یان فێری ئه‌وه بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای جیاوازیی ره‌فتارو بیروڕاكان، سه‌ره‌ڕای فره ده‌نگی و فره‌ڕه‌نگی، ده‌توانین پێكه‌وه بژین و پێكه‌وه كاربكه‌ین و هیچ كات جیاوازیی بیروڕاكان نابێته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تیمان، زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه باشترین رێگا بۆ ئه‌وه‌ی دایك و باوك بیگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر بیروڕا جیاوازه‌كان رابێنن و فێری رێزگرتنیان بكه‌ن له‌خۆیان و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان، پێویسته ره‌چاوی ئه‌مانه بكه‌ن:
راهێنانی منداڵ له‌سه‌ر بیروڕا جیاوازه‌كان
-كاتێك منداڵه‌كه‌ت قسه ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك، پێویسته تاكۆتایی قسه‌كانی گوێی بۆ بگریت و قسه‌كانی نه‌پچڕێنیت.
-كاتێك كارێك ره‌فتارێك هه‌ر شتێكی دیكه به دڵی تۆ نییه‌و نیگه‌رانت ده‌كات، هه‌وڵ بده خۆت رابگریت و له‌به‌رچاوی منداڵه‌كه‌ت ره‌فتارێك یان كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپ نه‌نوێنیت و توڕه نه‌بیت.
-هه‌وڵ بده به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر كاره باشه‌كانی منداڵه‌كه‌ت پاداشتی بكه‌یت و سوپاسی بكه‌یت.
- هه‌ر كاتێك له‌شوێنێك یان له‌جێگایه‌ك بوویت و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا بوویت و به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی منداڵه‌كه‌تت له‌گه‌ڵدایه رێزی زۆر بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت دابنێ و گوێ له‌بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان بگره‌و كاردانه‌وه‌ی باشت بۆیان هه‌بێت.
-كاتی گونجاو بدۆزه‌ره‌وه بۆ گفتوگۆكردنی منداڵه‌كه‌ت له‌كاتی هه‌ڵه‌كردنیدا هه‌تا ئه‌ویش فێر ببێت به هه‌مانشێوه له‌كاتی گونجاو‌دا گفتوگۆ بكات له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی.
- به رێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت بكه، ئه‌مه‌ش گرنگترین هه‌نگاوه له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵ فێری رێز ئه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا.
- روونكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان وا له‌منداڵ ده‌كات زیاتر هاوكار بێت له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌ی فه‌رماندان بێت، بۆ نموونه پێی مه‌ڵێ یارییه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه، به‌ڵكو بڵێ یارییه‌كانت بخه‌ره جێگای خۆی بانه‌شكێت، ئه‌گه‌ر به ته‌نیا ناشتوانی من هاوكاریت ده‌كه‌م، ته‌نها به‌م وشه‌یه دوو نیشانه ده‌پێكی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە