کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی نیشتمانی كوردستان یادی شەهیدانی باڵەكایەتی بەرزو پیرۆز ڕادەگرێت

.

06:53 PM - 17/05/2020

لە یادی شەهیدانی باڵەكایەتیدا سەركردەو ئەندامانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر گڵكۆی شەهید حەسەن كوێستانی و هاوڕێكانی بەڵێنی درێژەدان بە خەباتی شەهیدانی باڵەكایەتی و سەرجەم شەهیدانی تری كوردستان دووپات دەكەنەوە و یەكێتیش بەڵێن دەدات كە لەخزمەتكردنی كەس و كاری شەهیدە سەربەرزەكان درێغی نەكەن و داواش لە حكومەتی هەرێم دەكەن ژیانی كەس و كاری شەهیدان و تێكۆشەرە دێرینەكان باشتر بكات. مەڵبەندی شەشی سۆرانیش لەو یادە پڕشكۆیەدا تەئكیدی كردەوە كە ڕۆڵەكانی باڵەكایەتی لەسەرجەم ناوچەو بەشە جیاجیاكانی كوردستان خەباتیان كردووەو خوێنیان بەخشیوەو ناوچەكەشیان هەمیشە لانكەی شۆڕش و كوردایەتی بووە.

xCMm3NIwDuU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە