کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

من ئێستا سەیدایەکی رەنگ هەڵبزوڕکاوی دهۆکیم

.

11:25 PM - 16/05/2020

فه همی بورهان

تێگەیشتنی ئێمە بۆ ئازادی و
خەباتی ڕەوایی مامۆستایان،بناغەکەی هەڤاڵ مام جەلال دای ڕشتوە،بۆیە ئێستا بەشێکین لەو ئازارەی بە جەستەی دەنگی ئازاد و سەدایی شەقامی خنکاوەوە هەیە،لە کوێێ ئازادی لە خاچ درا ئێمە لەوێی مەسیحین و لە کوێش جیاوازێکان بەناوی پاراستنی ئەمنێتەوە پێشل کران ئێمە مۆمی چرایەکی ڕوناکین و شەوەزەنگی تاریکی بە تیشکی دەنگی جیاواز و هاواری شەقام ڕووناک ئەکەینەوە،من ئێستا سەیدایەکی رەنگ هەڵبزوڕکاوی دهۆکی و هەناسەی ساردی فەرمان بەرێکی بەش مەینەت و شەقامی خامۆشکراوی شارم،لە جەژنی مامۆستایاندا من ئازارەکانی تۆ لە ئەستۆ ئەگرم و تۆش وەک هەمیشە ببە بە سمبولی ئازادی و سرودی ئیبراهیم عەزۆیەکی ترم بۆ بچڕە.
سرودی ئەودەمانەی کە جیاوازێکان هێماو ئاماژەی سەربەرزیمانن،ئێمە بە ئەندازەی دروست بوونی چەندین دەوڵەت نەک یەک هەرێم خوێنمان دونیایەک لە ڕووبارو نیشتیمانێک لە گوڵاڵە سورەی دروست کردوە،ئیتر بۆ دەبێت نەتوانین پڕ بەگەرو هاوار بۆ ئازارەکان و بۆ خنکانی هەناسەکانی ئازادی نەکەین،ئێمە لە کۆمەڵگایەکی پلوڕاڵا ئەژین،زیاد لەدەنگێک زیاد لەئازارێک زیاد لەبەهایەکی کۆمەڵایەتیمان هەیە ئەوکاتە سیاسەت وەزیفەی بنچینەیی خۆیی جێ بەجێی ئەکات،کە ڕێز لەم جیاوازیانەبگرێت و ئیدارەیەکی عەقلانیان بدات،بۆیە دهۆکی من دهۆکی دەلال هەنوکەمن لە ئامێزی شەقمەکانت دا وەک ڕێبوارێکی بێلانە گۆرانی بۆ جوانێکانی نیشتیمان ئەچڕم و خوایە وەتەن ئاواکەی مامۆستا بێکەسیش  ئەکەم بەوێردی  سەرزمان و  ئازارەکانتی پێی ڕائەژەنم دهۆکی من دهۆکی  ئەشق دهۆکی ئەوین و جوانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە