کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زۆرینەو کەمینەی پەرلەمان

.

03:32 PM - 16/05/2020

زۆرینەو کەمینەی پەرلەمان

واقیعی هەرێمی كوردستان و عیراقیش بەشێوەیەكی گشتی یٔەوەمان پێدەڵێن كە هەرگیز بنەمای زۆرینە و كەمینە نابێت بكرێتە پێوەری هیچ هەنگاوێك، چونكە واقیعی زۆرینە و كەمینە ناتەبا و نەگونجاوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عیراقیش، هیچ حكومەتێك لە بەغدا ناتوانرێت لەسەر بنەمای زۆرینە ببێتە حكومەتی هەمووان. لە یٔەگەری بینای حكومەتێكی لەم چەشنەشدا، بێگومان ناتوانرێت هیچ یٔاسۆیەكی روونی تیادا ببینرێت و ناشتوانێ كاری گرنگ بكات، سەرەنجامیش تەنها پشێوی و نایٔارامی لە وڵاتدا لێدەكەوێتەوە.

لە راستیدا هەولێر و بەغدا یەكەمیان وەك پایتەختی هەرێم و دووەمیشیان وەك مەركەزی قەراری عیراق، یٔەگەر لە هەموو یٔاراستەیەكدا دژ بەیەك و ناكۆك بن، یٔەوا گومانی تێدا نییە لە پرسی زۆرینە و كەمینەی ناو پەرلەمانی هەدوولا، یٔەم خاڵە هاوبەشە بەدی دەكرێت، چونكە تاوەكو یٔەم واقیعە لە هەرێم و عیراقیش هەبێت، هەرگیز ناتوانرێت لەسەر بنەمای زۆرینە و كەمینە وڵات یٔیدارەیەكی تەندروست بدرێت، لە بەغدا یٔەگەر شیعە و سوننە لەسەر یٔەو بنەمایە كار بكەن، یٔەوا كورد پەراوێز دەبێت. یٔەوەی وایكردووە كورد لە عیراق تا یٔاستێك خاوەن رۆڵ بێت، بنەمای بەشداری و شەراكەتە، كە بووە بە نەریت لەم وڵاتەدا، بێگومان هەر یٔەمەش خاڵی هاوبەش و مانەوە و سەقامگیری عیراقە تا یٔاستێك.

لە هەرێمی كوردستان نزیكەی دوو دەیەیە هەر بەم چەشنە لەسەر بنەمای كاری هاوبەش هەنگاو نراوە و هەر یٔەمەش دەستپێكی یەكگرتنەوە و یەكخستنی یٔیدارە جیاجیاكانی هەرێم بووە. لە یٔێستاشدا یٔەگەرچی پارتی خاوەنی 45 كورسی پەرلەمانییە و 11 كورسی كۆتاكانیش بە هەر ناونیشانێكەوە بن، دواجار لەگەڵ سیاسەت و هەنگاوەكانی پارتی هاودەنگن، بەڵام لە راستیدا هەرگیز پارتی نابێت یٔەم رێژە كورسییەی لە یٔێستادا خاوەنیەتی، وەك سەرەتایەكی مەترسی، كردەوەی هەڵەی پێ بكات، چونكە هەموو هەنگاوێكی پارتی بە یٔاراستەی درێژەدان بەو كارەی رۆژی پێنچ شەممەی رابردوو یٔەنجامی دا،جگە لەوەی دۆخێكی ناجێگیر دەخوڵقێنێت، لە هەمان كاتیشدا لایەنەكانی تری ناڕازی و لە سەرووی هەمووشیانەوە یەكێتی، ناچار دەكات بە پێچەوانەی یٔەو خواستەی پارتی هەنگاو بنێت و یٔەمەش دەستپێكی ترازانێكی ترە لە هەرێمی كوردستان، كە لە سەرەتادا یەكێتی یٔامانجی نییە هەرێم بگەڕێتەوە چوارچێوەی سەرەتا، بەڵام لە یٔەگەری بەردەوامبوونی پارتیدا، دوور نییە یەكێتیش بە كار و كردەوەی تر وەڵامی یٔەو حزبە بداتەوە، چونكە واقیع جگە لەوەی یٔەو راستییەمان پێدەڵێت كە لەسەر بنەمای زۆرینە و كەمینە هەرێم ناتوانێت بە هاودەنگی بمێنێتەوە، لە هەمان كاتیشدا لە بەرامەر یٔەو رێژە كورسییەی پارتی، هێشتا ژمارەیەكی تری قورس بە دەنگ و رەنگی جیاجیاوە حوكمی تاكڕەوانەی پارتییان قبوڵ نییە و یٔامادەش نین لە ژێر سایەی یٔەم شێوازە لە بەڕێوەبردن، بەردەوام بن.

هەڵوێستی سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنی یەكێتی بۆ بایكۆتی دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هەنگاوێكی گرنگ و ۆجێ بایەخ بوو، هیچ گومانیش لەوەدا نییە كە یٔەوانەی لەناو پارتیدا فراوانتر لە زۆرینەی ناو حزبەكە بیردەكەنەوە، لەو پەیامەی یەكێتی باش تێگەیشتوون، بە تایبەتی تریش لە دۆخێك ‌و قۆناغێكدا پارتی یٔەم كارەی كرد، كە یەكێتی كۆنگرەی چوارەمی یٔەنجامداوە و سەركردایەتییەكی نوێ لە ژێر حیكمەتی كەسانێكی تری خاوەن یٔەزموون، قۆناغێكی نوێی دەستپێكردووە و یٔامانجی یٔەو سەكردایەتییە نوێیەی یەكێتیش یٔەوەیە، كە بە هەمووان بڵێت لەسەر كاغەزێكی نوێ دەبێت هێڵكاری قۆناغێكی نوێ بكێشریت، كە یەكێتی تیایدا خاوەن سەنگ و دەنگ و بڕیاری یەكلاكەرەوە و یەكگرتووانەیە.

هونەر رەسوڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە