کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەڵبەندی خانەقینی ی.ن.ك هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش ئیدانە دەكات

.

09:08 PM - 15/05/2020

بەیاننامەی مەڵبەندی (8)ی رێکخستنی خانەقینی(ی.ن.ک)
بەتوندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر ئاوای موبارەک دەکەین
بۆ جارێکی تر تیرۆریستانی داعش بەعەقڵیەتێکی شۆڤێنیانەوە دەستیان کردوە بەپەلاماردانی خەڵکی سفیل و هاوڵاتیانی بێتاوانی دێهاتە کوردنشینەکانی سنووری خانەقین و سوتاندنی بەرهەمی کشتوکاڵی و داغڵودانەکانی جوتیارانی کورد، لەئەنجامی ئەو پەلامارانەشدا تەنها گوندە کوردنشینەکانی سنووری شاری خانەقین کراونەتە ئامانج، ئەوەش بەمەبەستی ڕاونان و دەرکردنی کورد لەدێهاتەکانیان و لەسەر زێدی ڕەسەنی باوباپیرانیان لەناوچەکە، ئەمەو لەدوای پەلامارەکانیان بۆ سەر گوندی (مێخاسی کاکەیی و تەفرەقە) ئەم شەویش پەلاماری گوندی(ئاوای مبارەک) دراو لەشەڕو پێکدادانێکدا لەئەنجامدا چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی شەهیدو بریندار بوون و بەرهەمی گەنم و جۆو کشتوکاڵی ئەمساڵی خەڵکی گوندەکە سوتێنران، لێرەدا بەناوی مەڵبەندەکەمان، مەڵبەندی 8ی رێکخستنی خانەقینی(ی.ن.ک)، بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر دانیشتوانی گوندی (ئاوای موبارەک) دەکەین،  دڵگران و خەمبارین کەهاوڵاتییەکی تێکۆشەر  بەناوی(ئەسعەد مەجید دارا) شەهیدو چەندکەسێکی تریش بریندار بوون،پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارو خانەوادەی سەربەرزی ئەو شەهیدە نەمرە دەکەین و هیوای زوو چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، بەڵێن دووپات دەکەینەوە کەبەردەوام دەبین  لە پەیوەندییەکانمان بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە  بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراق بۆ پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی هاوڵاتیانی ناوچەکەو پاککردنەوەی تیرۆریستان و پاشماوەکانیان، هەزاران سڵاوو دروود لەروحی پاکی (ئەسعەد مەجید دارا) و تێکڕایی شەهیدانی گەلەکەمان، لەخوای گەورەش داواکارین کەروحی پاکی بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری هەموو لایەک بدات.
لەگەڵ ڕێزماندا. ..

مەڵبەندی (8)ی رێکخستنی خانەقینی (ی.ن.ک)

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە