.
11:23 PM - 13/05/2020
ئایا به‌ڕاست پێدانی ده‌سه‌ڵات بەپارێزگارێک بۆ دامه‌زراندنی چوار باخه‌وان بۆ ئاودانی گوڵ و دار و سه‌وزایی جه‌زره وەسەتی شەقامەکانی سلێمانی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ (سه‌رۆكی حكومه‌ت و چوار وه‌زیر) ئه‌و هه‌موو دڵەڕاوكێیه ئه‌هێنێ ؟!
ئه‌رێ خه‌رجكردنی موسته‌حه‌قاتی بودجه‌ی پارێزگایه‌ک به‌بێ ناردنی ده‌یان نامه‌ی پاڕانه‌وه و ڕجا و تكا بۆ پایته‌خت پێویستی به‌و هه‌موو پڕوپاگه‌نده بێ سه‌روبه‌ره هه‌یه ؟!
هه‌ر به‌ڕاست ئایا هه‌ڵگرتنی ئه‌و هه‌موو ڕۆتینه ئیدارییه و ئاسانكاری لەپێناو باشتر ڕایی كردنی ئیش و كاری هاووڵاتیاندا ئه‌و هه‌موو له‌رز و تایه‌ی ئه‌وێت ؟!
لەسەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ، یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختی لەسەر هاوبەشی ڕاستەقینە و لامەرکەزییەتی کارگێڕیی و دارایی و پرسی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و هاوبەشی فیدراڵی کردەوە و هەرئەوەش بووە هۆی پێکهێنانی کابینەکە ، بەڵام لەدوای تێپه‌ربوونی سیانزە مانگ بەسەر پێکهێنان و دەستبەکاربوونی ئه‌م كابینه‌یه و لە بەرواری 5/5/2020 ئەنجومەنی وەزیران لەپەیامێکیدا جەختی لەسەر کارکردن بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی کردەوە ، بەجۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتی بەپێی یاسا ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی حکومەتدا ..
به‌مه‌ش هەلهەلەی بۆ عەدەم تەرکیزی ئیداریی لێدا و لامه‌ركه‌زییه‌ته دارایی و کارگێڕییه ڕاستەقینەكه له‌سایه‌ی ئیجماعێکی حیزبی کاتی پشتبەست بەبڕیارێکی خودی خۆی ، نەک پڕۆژە یاسایەکی تۆکمەی دەستوری قوت ئه‌درێت ..!! ئه‌وكاتیش ئه‌بێ بڵێین سه‌د ڕه‌حمه‌ت به حوکمە زاتیەکەی سەردەمی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ ، كه هه‌م دەسەڵاتی زیاتری بەخشی بوو بەپارێزگاکان و هه‌میش پشت بەستوو بوو بە یاسایەک نەک به بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ..!!
هه‌ر بۆیه‌ش له پێناو (جێبه‌جێنه‌كردنی لامه‌ركه‌زییه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی پشت به‌ستوو به یاسا) هەر كه ناوی لامه‌ركه‌زییه‌تی ئیداری و دارایی دێت یه‌كسه‌ر سلێمانی و ئیدارەکەی بەکۆمەڵێک قسەی پڕوپوچ تۆمه‌تبار ده‌كرێت ، وه‌ك ئه‌وه‌ی سلێمانی ئه‌و سیستمه‌ی له فه‌زاوه هێنابێت و ئاخیری دنیا بێت ، ئه‌م باس له کێڵگەی غازی كۆڕمۆر ده‌كات و ئه‌و خه‌یاڵی بۆ نەوتی گەرمیان ده‌چێت و ئه‌وه‌كه‌ی تر به‌بڕینی كاره‌با له‌هه‌ولێر ئه‌یبینێت ، ئه‌م ئه‌یخاته چوارچێوه‌ی دابه‌شكردنی كوردستانه‌وه و ئه‌و به دوو ئیداره‌یی له‌قه‌ڵه‌می ئه‌دات و ئه‌وه‌ی تریش بە باسی مه‌ترسی نه‌مانی قه‌واره‌ی جوگرافیی هه‌رێم ده‌رخواردی خه‌ڵكی ده‌داته‌وه ..!!
لێره‌دا به گرنگم زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بخرێتە بەر دیدی داواکارانی لامەرکەزییەت ،
کە خواستی ئێمە لامەرکەزییەتێکی دارایی و کارگێڕیی ڕاستەقینەی مۆدێرنە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ، کە دەسەڵاتەکانیان بەشێوەیەکی ئاسۆیی هاوشانی حکومەت بێت ، نەک ملکەچ و بندەستی بڕیاری مەرکەز ، کە هه‌میشه پشت بە کۆدەنگیی حیزبی کاتی و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ببه‌ستێت و بەشێوەیەکی کاتی هەندێک لە دەسەڵاتەکان بە پارێزگاکان ببەخشێت و هاوشێوەی شمشێرەکەی (دیمۆکلیس) لەژێر ڕەحمەتیدا دەسەڵاتەکانیان پەیڕەو بکەن و هەرکات وویست و کۆدەنگی حزبی کاتی نەما ملی پارێزگاکان بپەڕێنێت ..!!
ئه‌وه‌ش زۆر چاوه‌ڕوان كراوه له هه‌رێمێكدا كه جۆر و سیستمی حوكمڕانیه‌كه‌ی بووه‌ته گه‌وره‌ترین مه‌ته‌ڵ ، خۆم زۆر جار به‌سیستمی وه‌یخڕ پاشایه‌تی ناوی ئه‌به‌م ، به‌ڵام ئگه‌ر ڕاستتان ئه‌وێت هێشتا هه‌ر سیستمه‌كه‌ی وه‌یخڕ پاشا دیموكراسییانه‌تر و ڕوونتر ئه‌بینم ، خۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت جارجار له‌ده‌ركردنی فه‌رمانه‌كانیدا ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ (سه‌قه‌ندوس)ی وه‌زیر ، بۆیه هیچ به‌لامه‌وه سه‌یر نیه له سیستمێكی هاوشێوه‌ی وه‌یخر پاشایدا هه‌ندێك په‌رله‌مان به دیوه‌خانی ماڵی باوكیان بزانن و له لامه‌ركه‌زییه‌تیش بتۆقن ..!!
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە