.
12:50 PM - 10/05/2020
دەبێت خۆمان ئاسایی بكەینەوە
لەتیف حسێن
پێش نه‌خۆشی و په‌تای کۆڕۆناش هه‌میشه ئاماژه‌مان به‌وه‌کردووه، که کاڵبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کاریگه‌ری نه‌رێنی و خراپی له‌سه‌ر ژیانی تاک و کۆمه‌ڵگه ده‌بێت، بۆ دوای کۆڕۆنا به‌هه‌مانشێوه‌یه‌و ده‌بێت ئه‌م نه‌خۆشی و ناخۆشییه وای له‌ئێمه کردبێت که بیرێک له‌ژیانی راسته‌قینه بكه‌ینه‌وه...
کۆڕۆنا نه‌که‌ینه بیانوو پاساو بۆ له‌ناوبردنی یه‌کجاره‌کی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان، چونکه تا ئێمه په‌یوه‌ندیمان لاواز‌و کاڵ بێت، کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان به‌فیشه‌ک و بلۆک چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین، زمانی گفتوگۆ‌و لێکگه‌یشتن هێنده‌ی تر دوورده‌که‌وێته‌وه...
ئه‌بێت کۆڕۆنا هێنده ژیانی تێگه‌یاندبین که هیچ شتێک گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی نییه به‌رده‌وام بێت، ئه‌کرێت له‌هه‌ر ساتێکدا بێت ئه‌وه‌ی هه‌مانه‌و دڵمان پێی خۆشه‌و ئه‌وه‌شی وایلێکردووین ئاوڕ له هه‌قیه‌قه‌تی ژیانمان نه‌ده‌ینه‌وه فریامان ناکه‌وێت، ته‌نها خۆشه‌ویستی و پێکه‌وه‌بوون نه‌بێت که وایکرد هه‌موومان به‌رگه بگرین به‌و هه‌موو ناخۆشییه‌ی ژیانه‌وه که به‌رده‌وام به‌رۆکی گرتووین..
کۆڕۆنا ئه‌بێت فێری ئه‌وه‌ی کردبین که تا چه‌ند لێک نزیک بین، نزیکی ڕۆح و مرۆڤانه ئه‌وه‌نده ده‌توانین کێشه‌کانمان زوو تێپه‌ڕێنین، بۆیه ئه‌و هه‌موو هاوکاری و به‌ده‌مه‌وه‌چوونه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا بوونی هه‌بوو نیشانه‌یه بۆ ئاگابوون له‌په‌یوه‌ندییه‌کانمان، ده‌شێ ماوه‌یه‌ک به‌ریه‌ککه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و تێکه‌ڵبوونی کۆمه‌ڵایه‌تی بوه‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێستێک یان پشوویه‌ک به‌و مێشکه ماندووه‌مان بده‌ین و بکه‌وینه ناو واقیعی پرسیارکردنی جددی له‌سه‌ر کۆی جومگه‌کانی ژیانمان، به‌ڵام ناکرێت تاسه‌ر ببێته بیانوو پاساوی دوورکه‌وتنه‌وه‌و خۆگۆشه‌گیرکردنی هه‌میشه‌یی، چونکه به ڕوودانی ئه‌مه دواجار له‌داهاتووی نزیک هه‌روەک ئێستا زیانه‌کانی زیاتر ده‌بن، بۆیه هه‌قی خۆیه‌تی دوای ئه‌م ناخۆشی و نه‌خۆشییه‌و ئاساییبونه‌وه‌ی ژیان ئێمه‌ش خۆمان ئاسایی کردبێته‌وه، چونکه دۆخی مرۆڤ پێش کۆڕۆنا به‌ڕاستی نائاسایی بوو، ئێستا پێویسته خۆمان و ژیانمان ئاسایی بکه‌ینه‌وه‌و گۆڕانکاریمان ده‌بێت تێدا ڕووبدات، چۆن ڕوودانی گۆڕانکاری گه‌وره له سیستمی سیاسی و ئابووری و ته‌ندروستی جیهان حه‌تمیه بێگومان دۆخ و سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تیشمان له‌به‌رده‌م گۆڕانێکی حه‌تمیدایه...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە