.
12:50 PM - 10/05/2020
كوا شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه؟
ڕێبوارستار
یەکێک له‌مه‌رجه‌سه‌ره‌كیه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداری كردنی له كابینه‌ی نوێ ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارتی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌شدار نابێت به‌ڵكوشه‌راكه‌تێكی ڕاسته‌قینه ده‌بێت .
بڕیاری ده‌بێت له ته‌واوی جومگه‌كانی حكومه‌ت و هه‌ر بڕیارێك یه‌كێتی شه‌ریك بێت به‌و واتایه‌ی یه‌كێتی هاوشانی پارتی ده‌بێت پێكه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی ولایه‌نه‌كانی تر ، حكومه‌تی یٔه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌ن و یاسا‌و ده‌ستوریش له سه‌رو هه‌مووشته‌كانی تر ده‌بێت .
به‌ڵام هه‌رله‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه ده‌ركه‌وت كه یه‌كێتی شه‌ریك نیه و پارتی به شێوه‌ی شه‌راكه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناكات به‌ڵام یه‌كێتی له‌به‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگ بو تا دۆخه‌كه یٔاڵۆز نه‌بێ به‌ڵام پارتی ڕۆژ به ڕۆژ یٔیستغلالی یٔه‌م دۆخانه‌ی كرد‌و تا گه‌یشته یٔه‌م یٔاسته‌ی یٔێستا ،بگره نه‌ك هه‌ر له حكومه‌ت تا رایی كردنی كاره‌كان ده‌ستی خسته ناو حه‌ره‌می په‌رله‌مانیشه‌وه و یٔەوێش قۆرخبکات یٔەوەی یٔەیەوێت بیکات یٔەویش بەیٔیستغلالکردنی کەمینەکان کە یانزە کورسیە یٔەتوانێ باڵانس بگۆڕێ هەرکات بیەوێ بیکات وەک یٔەوەی بینیمان لەهۆڵی پەڕلەمان لەڕۆژی 7ی مانگ .بۆیە پێویستە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەووردی دراسە ی یٔەم دۆخەو یٔەم شەراکەتی ڕاستەقینەی بەناوهەیەو هەروەهاپەیوەندیەکانی لەگەڵ پارتی ولایەنەکانی تردابکات ودواتر بگاتە بڕیارێکی ڕایت ودروست کەلەپێناوبەرژەوەندی کۆمەڵانی حەڵکی کوردستاندابێت تابتوانێ باشترین خزمەت وخزمەتگوزاری بەکۆمەڵانی خەڵک پێشکەش بکات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە