کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانكۆی سلێمانی دەمامکی نانۆیی ئامادەدەكات

.

12:25 PM - 23/04/2020

 

گروپێک لە مامۆستایانی بەشی کیمیا و جیۆلۆجی لە کۆلێجی زانستی زانکۆی سلێمانی جۆرێک لە دەمامکیان ئامادەکردوە، کە پشت دەبەستێت بە تەکنەلۆجیای نانۆ (Nanomaterials-based Masks). ئەم دەمامکە  پێک دێت لە چەند  ماددەیەکی نانۆیی لەگەڵ کانزای سروشتی زۆر ورد. ئەم دەمامکە دژەی بەکتریا و ڤایرۆسە هەروەها تونای هەڵمژینی چەندین گازی ژەهراوی هەیە وەک گازە گۆگردییە ژەهراوییەکان.

 ئەوەی شایانی باسە، ماددەکانی ئەم جۆرە لە ماسک، هەرزانن و تێچووی کەمە.

 تایبەتمەندییەکانی ئەم ماسکە دەتوانرێت لە تاقیگەکانی ڤایرۆسات و بەکتریادا بەکاربێت. هەوەها بۆ خۆپارێزیی لە گازە ژەهراوییەکانی کارگەکان، هەروەها لە ژینگەی خۆڵباریندا بۆ خۆپارێزیی لە تەنۆلکە هەڵواسراوەکان (particulate matters, PM10, PM2.5, PM1)

  مامۆستایانی بەشی کیمیا

پ.د. خالید محمد عمر، د. دڵزار دڵشاد غفور، د. یوسف مصگفی صالح، د. نیان نەریمان، م. هۆزان جلال

 مامۆستایانی بەشی جیۆلۆجی

پ.ی. د. یوسف عوسمان محمد، پ.ی. د. مشیر مصگفی بازیانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە