.
05:21 PM - 26/03/2015
زاناكان ده‌رمانێكیان له‌جۆره گیایه‌كی چینی‌دا دۆزیووه‌ته‌وه «ئه‌نجامێكی مژده‌هێنه‌ری بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ئیبۆلا هه‌یه».
ئەوەی زاناکان ئاشکرایان کردووە، مادە گیاییەکە به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی یارمه‌تیده‌ره بۆ ئابڵوقه‌دانی ڤایرۆسه‌كه له‌ناو خانه‌كانی لەشدا!(ئەمەش لەڕێگەی چەند توێژینەوەو تاقیکردنەوەیەکەوە سەلمێندراوە).
ده‌رمانێكی دژە ڤایرۆس
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌و بڕوایه‌دان، ئاوێته‌ی ئه‌و ده‌رمانه چینییە كه به(تێتراندرین - Tetrandrine) ناسراوه رێگه له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و ڤایرۆسه دەگرێت، بۆ چوونه ناو خڕۆكه سپییه‌كانی مرۆڤەوە «چالاكیی ڤایرۆسی ئیبۆلای له‌ناو له‌شی مشكی تاقیگه‌یدا وه‌ستاندووه».
لەگەڵ سەرکەوتنی ئەنجامەکان، بەڵام توێژه‌رەکان پێداگیریی دەکەن لەوەی كه پێویسته تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانه بكرێت، به‌ر له‌وه‌ی بۆ مرۆڤ به‌كاربهێنرێت «پێویسته پێشتر له‌سه‌ر مه‌یمون تاقی بكرێته‌وه».
كاركردن و ئه‌نجامی باش
رۆبه‌رت دێڤی زانای ڤایرۆسه‌كان له‌په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی پزیشكی زینده‌یی له(سان ئه‌نتۆنیۆ) ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، به‌پێی مه‌زه‌نده‌كانی ئه‌و، له‌ماوه‌ی (2 -5) ساڵی داهاتوودا ئه‌و ده‌رمانه له‌سه‌ر مرۆڤیش تاقی ده‌كرێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بەهۆی هه‌وڵە بەردەوامەکانەوە، توانراوە خاڵی لاوازی به‌رگریكردنی ڤایرۆسی (ئیبۆلا) ده‌ستنیشان بكرێت.
ئه‌و زانایه، هیواخوازه كه ده‌رمانه‌كه زۆرباش بێت و ده‌بێت كاره‌كان به‌رده‌وام بن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی باش.
نه‌خۆشییه‌كی گوێزراوه‌یه
پێویسته بوترێت، تا ئێستا نه‌خۆشییه‌كه به‌رده‌وامه له‌بڵاوبوونه‌وه‌و هیچ چاره‌سه‌رێكی ئه‌وتۆش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، كه یه‌كجاره‌كی و یه‌كلاییكه‌ره‌وه بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ڤایرۆسەی كه «به‌هۆی تێكه‌ڵاوبوونه‌وه له‌نه‌خۆشێكه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ كه‌سێكی ساغ».
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە