کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە

.

10:33 PM - 08/04/2020



وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندراوێكی لەبارەی پەلامارەكەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا بەهۆی پەلامارێكی ترسنۆكانەی تاریك پەرستان و تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، لە شارۆچكەی كوڵەجۆ لەسنووری گەرمیان، لەساتی راوەدوونان و  بەرپەرچدانەوەی ئەو تیرۆریستانە، دوو پێشمەرگەی نەبەرد و ئازای سەر بە لیوای پێنجی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوەكانی ئیسماعیل فارس رەسول ، سووركێو حەمە رەشید  شەهید بوون.
هاوكات وەزارەتی پێشمەرگە پرسە و سەرخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی شەوی ڕابردووی كوڵەجۆ كردووە و هاوخەمی و هاوسۆزی بۆ دووپاتكردوونەتەوە ، هەروەها هەر لە راگەیاندراوەكەدا وەزارەتی پێشمەرگە تەئكیدیكردۆتەوە كە وێڕای ناهەمواری بارودۆخی هەرێم بەهۆی پەتای كۆڕۆناوە، بەڵام وەك هەمیشە، هێزی گیانفیدای پێشمەرگە لەئامادەسازی و ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرگریكردن لەخاك و خەڵكی كوردستان.
وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستۆتەڕوو كە بەم كارە چەپەڵ و ترسنۆكانەی داعش، ئەو گرووپە تیرۆریستییە ناگاتە هیچ ئامانجێك و بە بازووی هێزی پێشمەرگە ئەفسانەی سەرهەڵدانەوەشیان پووچەڵدەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە