.
10:23 PM - 08/04/2020
سلێمانی _ مووچەی فەرمانبەران بە میکانیزمێکی نوێ دابەش دەکرێت
جیاواز لە مانگەكانی رابردوو و بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە فەرمانگەکانی حکومەتدا بە میکانیزمێکی نوێ موچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت.
لەو بارەیەوە ئەریوان سیوەیلی _ بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی گەلی کوردستان رایگەیاند: بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی گیانی فەرمانبەران، بڕیارماندا مووچەی فەرمانبەران بە میکانیزمێکی نوێ دابەش بکەین و لێپرسراوی ھۆبەکان مووچەکان وەربگرن و بیگەیەننە دەستی فەرمانبەران لە ماڵەکانیاندا.
روونیشیکردەوە: بۆ کارئاسانی زیاتریش نووسراوی رەسمیمان بۆ لێپرسراوی ھۆبەکان کردووە، بۆ ئەوەی لە کاتی ھاتووچۆکردندا لە گەڵ ھێزە ئەمنییەکان دووچاری گرفت نەبن.
eqtIrNOACmY
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە