.
08:22 PM - 08/04/2020
ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایه‌تی هەرێم دوای راوێژ بووه له‌گه‌ڵ سەرۆک لاهور شێخ جه‌نگی
لە دوا كۆبوونه‌وه‌ی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له رۆژی ٢ی ٤ی ٢٠٢٠، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆ، دیراسه‌كردن و پشتیوانی بوو له به‌ڕێز مستەفا کازمی، ئه‌گه‌ر به‌ڕێز عه‌دنان زورفی له به‌ربژێری بكشێته‌وه. دوای گفتوگۆکردن، لە کۆبونەوەکەدا ئه‌و پێشنیاره، پێشوازی لێ‌کرا. ئێمه کازمی بە دۆستی کورد دەزانین، و بەڵێنی داوە ئەگەر متمانەی بدەینێ بۆ بوون به سەرۆك وەزیران، ئه‌وا به‌ڕێزیان ئەو مافانەی گه‌له‌كه‌مان ده‌پارێزێت کە لە دەستووری عێراقدا هاتووە و گەشە به په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌دات. لە چەند رۆژی رابردووش، مستەفا کازمی، پەیوەندی بە سەرۆک لاهورەوە کردوە و، داوای پشتیوانیی لێ كردووه.
هه‌ر په‌یوه‌ندار به‌م پرسه، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم، كاك نێچیرڤان بارزانی، پەیوەندی بە سەرۆک لاهور شێخ جەنگی یەوە کردوە، و به راویژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان، و دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا، پشتگیری له كازمی كراوه.
به لەبەرچاوگرتنی داواکاری ره‌وای خۆپیشاندەران و خواستی لایه‌نه شیعه‌كان بۆ یه‌كده‌نگی و، لە سۆنگەی باوەربوون بە پێویستیی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه بۆ دابین كردنی سه‌قامگیری و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، یه‌كێتیی نیشتمانیی به پێویستی ده‌زانێت كه حكومه‌تێكی به‌هێز و نیشتمانی و پابه‌ند به ده‌ستوور به زووترین كات له به‌غدا په‌سه‌ند بكرێت و له‌م پێناوه‌شدا، ده‌ستپێشخه‌ر و پشتیوانه. هه‌ر لێره‌شه‌وه، یه‌كێتیی نیشتمانیی بانگهێشتی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان، ببه‌ستین.
مەکتەبی پەیوەندیەکانی
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە