.
05:04 PM - 06/04/2020
بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کەلار
سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هەریەکە لە دەزگای مرۆیی مام و زانکۆی سلێمانی کە ھاوکارمان بوون لە دوای ئامادەکرد ماددەی(VTM) و ڕەوانە کردنی بۆ کوالتی کۆنتڕۆل و پەسەند کردنی لە زانکۆکەیان و هەروەها زانکۆی چەرموو بە پێدانی یەک پێکھاتە لە ماددەکە
و سوپاسی نەخۆشخانەی گشتی کەلار دەکەین وە سوپاسی پاڵپشتی بەردەوامی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکەین و سوپاسی مامۆستایانی پەیمانگاکەمان کە توانیان خزمەتێک بەکەرتی تەندروستی و کۆمەڵگە بگەیەنن لەم دۆخە ناسکەدا
وابڕیارە سبەی ماددەکە رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بکرێت پشکنینی پێ ئەنجام بدرێت لە بوونی هەر حاڵەتێکی گومان لێکراو لە ناوچەکە
هەر لێرەوەش بەپێوستی دەزانین ڕونکردنەوەیەک بدەین لەسەر ڕاپۆرتیکی کەنالی ڕوداو سەبارەت بە کوالیتی ماددەکە ،، ئێمە لە پەیمانگای تەکنیکی کەلار بە هیچ شێوەیە ئاماژەمان بەوە نەداوە کە ماددەی (vtm) ی پەیمانگاکەمان کوالتی بەرزتر بێت لە هی زانکۆی سڵێمانی هەردووکی هەمان کوالیتیە ،، بۆیە ھەر لێرەوە داوای ڕوونکردنەوە لە کەناڵی ڕوداو دەکەین ...
هیوادارین هەمووان دور بن لە پەتاکە وهیچ حاڵەتێک تۆمار نەکرێت و خوای گەورە نیشتمانمان بپارێزێت
ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کەلار
٦ی نــــــــیسانی ٢٠٢٠
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە