کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانكۆی سلێمانی و تیمی تاقیگەی نەخۆشخانەی ئاسا ناوەندی گواستنەوەی ڤایرۆس دروست دەكەن

.

11:05 PM - 05/04/2020

بەهۆی وەستانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بوونی خواستی جیهانی لەسەری كوردستان و پارێزگای سلێمانی بەتایبەت تووشی قەیرانی كەمی  ناوەندی گواستنەوەی ڤایرۆس بووە كە بەكاردێت بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە زانكۆی سلێمانی و تیمی تاقیگەی نەخۆشخانەی ئاسا وەك هەوڵێك بۆ چارەسەكردنی ئەم كێشەیە هەڵدەستن بە دروستكردن و ئامادەكردنی ئەو پێداویستییە شیكارییە بەو ستانداردە جیهانییەی كە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دایناوە، بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردن و سوود گەیاندن بە هاوڵاتیان و گەڕانەوەی خەرجی بۆ حكومەت لەم كاتە سەختەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە