کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆماركردنی 14 حاڵەتی نوێی كۆرۆنای راگەیاند

.

03:51 - 01/04/2020

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا تۆماركردنی 14 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند كە 6 یان لەسنوری پارێزگای هەولێرن و سیانیان ئافرەتن و تەمەنیان لەنێوان 17 بۆ 33 ساڵیدایە، وەدوانی تریان پیاون و تەمەنیان لەنێوان 35 بۆ 73 ساڵیدایە، تووشبووی شەشەمیش پیاوێكی تەمەن 27 ساڵە و لەبەریتانیا گەڕاوەتەوە و دوای بانگەوازەكەی وەزارەتی تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەی كردووە و پشكنینی بۆ ئەنجامدراوە. 
سەبارەت بەشاری سلێمانیش وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە: 3 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەكە تۆماركراون كە یەكێیان پیاوێكی تەمەن 30 ساڵە و دوانەكەی تریش ئافرەتن و تەمەنیان لەنێوان 27 بۆ 49 ساڵیدایە و دوانیان بەركەوتنیان لەگەڵ تووشبووی تر هەبووە، هەروەك وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەكردووە: لە24 سەعاتی رابردوودا تووشبوونی ئافرەتێكی تەمەن 21 ساڵ و منداڵێكی تەمەن 10 ساڵ لەقەزای دەربەندیخان تۆماركراوە. هاوكات سەبارەت بەپارێزگای دهۆكیش ئاماژەی بەوەكردووە: دوو پیاوی تەمەن 32 و 42 ساڵ  و ئافرەتێكی تەمەن 57 ساڵ تۆماركراون كەبەركەوتەی تووشبووی پێشترن.
بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی تائێستا 176 حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تۆماركراون، تائێستا 61 یان چاكبوونەتەوە كەزۆرینەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە