کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توێژینەوەیەكی ئەمریكی: كۆرۆنا لە هەوادا دەمێنێتەوە

.

03:04 PM - 01/04/2020

بەپێی توێژینەوەیەكی ئەمریكی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەیەكی درێژ لە هەوادا دەمێنێتەوە، تەنانەت دوای ئەوەی توشبوانیش ئەو شوێنە جێدەهێڵن.
توێژینەوەكە لە لایەن زانكۆی نیبراسكا لە ئەمریكا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كەسانی توشبوو لە رێی كۆكە و پژمینەوە ڤایرۆسەكە تێكەڵ بەهەوای دەوروبەریان دەكەن، بەڵام ئەوەی مایەی مەرترسییە ڤایرۆسەكە بۆ كاتێكی زۆر لەو شوێنەدا دەمێنێتەوە كە كەسی تووشبووی لێبووە، تەنانەت دوای ئەوەی توشبووان ئەو شوێنەش جێدەهێڵن ماوەیەكی دەوێت تا ئەو شوێنە لە ڤایرۆسەكە پاكدەبێتەوە.
جەیمس لۆلەر پسپۆری نەخۆشییە گواستراوەكان لە زانكۆی نیبراسكا لە ئەمریكا  رایگەیاندووە: توێژینەوەكەیان لەسەر نەخۆشخانەیەك ئەنجامداوە كە چارەسەری توشبوانی كۆرۆنا دەكات و پشكنینیان بۆ 11 ژوور و رارەوی نەخۆشخانەكە كردووە و بۆیان دەركەوتووە ڤایرۆسەكە بۆ ماوەیەكی زۆر لە هەوا و لەسەر رووی كەلوپەلەكان ماوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە