کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لەباوكی كردبوو

.

05:55 PM - 30/03/2020

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداخ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە باوكی كردبوو و هەڵاتبوو . پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی قەرەداخ ئاگاداركرایەوە لە بونی ڕوداوێكی تەقەكردن لە گوندێكی سنوری قەزای قەرەداخ ،دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداخ بەهەمئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سنورەكە گەیشتنە شوێنی مەبەست و كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكەكراو دەركەوت كە تۆمەتبار باوكی بەفیشەك برینداركردووەو هەڵاتووە . هێزەكانی پۆلیس و ئایشی سنورەكە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبار لەگوندێك دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار بەكاری هێناوە . لە ئێستادا تۆمەتبار (ب ، س ،ج ) لەدایكبوی 1999،دانیشتوی گوندی تلەزەیت لەسنوری قەزای قەرەداخ ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە. جێی ئاماژەیە ئەمە یەكەم ڕوداوە كە لەڕۆژی قەدەی هاتووچۆوە تۆمار دەكرێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە