کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ: واشنتۆن تێچووی پاراستنی شازادە هاری و مێگان نادات

.

11:55 AM - 30/03/2020

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا لە بارەی مانەوەی شازادە هاری و مێگانی هاوسەرییەوە لە وڵاتەكەی ئاماژەی بەوە كرد وڵاتەكەی تێچووی پاراستنیان نادات، هەروەها ترەمپ نووسیویەتی كە هاوڕێیەكی گەورەی شاژنی بەریتانیایە، ئاگادارە كە شازادە هاری و مێگان، پێشتر جیابوونەوەی خۆیان لە خێزانی شاهانە راگەیاندوە، دەیانەوێت بەشێوەیەكی هەمیشەی لە ئەمریكا نیشتەجێبن، دۆناڵد ترەمپ داوای لە هاری و مێگان كرد كە خۆیان تێچووی پاراستنی گیانی خۆیان بدەن لە وڵاتەكەیدا و رایگەیاند واشنتۆن تێچووی دابینكردنی ئەمنییەت و پاراستنیان نادات، پێویستە خۆیان ئەوكارە بكەن.
ئەوەش لە كاتێكدایە لەمانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ، شازادە هاری و مێگان ، رایانگەیاند بڕیاریان داوە دەستبەرداری دەسەڵاتی شاهانە بن، خاوەنی ئابوریەكی سەربەخۆبن، پەرە بە بازرگانییە كەسیەكانی خۆیان بدەن.
سەرەتای ئەم هەفتەیەش میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردەوە، شازادە هاری و مێگانی هاوسەری بە فرۆكەی تایبەت كەنەدایان جێهێشتوە و دەیانەوێت بە شێوەیەكی هەمیشەیی لە ویلایەتی لۆس ئەنجلسی ئەمریكا نیشتەجێبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە