کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ قەدەغەی هاتوچۆی بۆ 30 رۆژی تر درێژكردووە

.

11:49 AM - 30/03/2020

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا و زیادبوونی قوربانیانی ڤایرۆسەكە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەو وڵاتە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی لە وڵاتەكەی بۆ 30 رۆژی تر درێژكردەوە و ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكرێت لە دوو هەفتەی داهاتودا تێكڕایی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە وڵاتەكەیدا بگاتە لوتكە، دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەش كرد كاریانكردوە بۆ خۆپاراستن لە خراپترین ئەگەرەكان كە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە روبەڕوی ببنەوە،وتیشی ئەگەر بەزویی ئەو رێكارانەیان نەگرتایەتەبەر ئەگەری هەبوو ملیۆنێك كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستبدەن
ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر دكتۆر ئەنتۆنی فوسی، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتیمانی بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی رایگەیاند، چاوەرواندەكرێت 100 هەزار بۆ 200 هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستبدەن. وتیشی پێشبینی دەكرێت لە داهاتودا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری ئەمریكادا ملیۆنەها كەس تێپەڕێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە