کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی هەرێم 8 تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای لە هەولێر راگەیەیاند

.

11:47 - 30/03/2020

 وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەبارەت بە راگەیاندنی چەند حاڵەتێكی نوێی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان هەشت تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە شاری هەولێر راگەیەندران.
وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی ئاشكراكردووە: پێنج لە تووشبووان كە پیاو و ژن و سێ منداڵن  كەسوكار و بەركەوتووی تووشبووەكەی ناحیەی خەلیفانن.
ئەوەشی خستۆتەروو: سێ لە تووشبووان پیاون  و دانیشتووی پارێزگای دهۆكن  و لە فەرەنسا گەڕاونەتەوە تا ئێستا لەشاری هەولێر لە كەڕەنتین دان.
لە لایەكی تریشەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:  یەكێكیتر لە نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیرە، وە پشكنینی بۆ كراوە  و نێگەتیڤ بوو. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە: كۆی گشتی چابوەكان گەیشتۆتە شەش حاڵەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە