.
11:25 PM - 29/03/2020
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 14 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەشاری سلێمانی دەستنیشانکران، کە هەشت ئافرەت و شەش پیاون بەم شێوەیە:
پێنج لە تووشبوان لەناو شاری سلێمانی و پێنجوێن و ساگێز و سیتەک پێشتر گەشتیان کردووە.
حەوت لە تووشبوان لە دەربەندیخان بەرکەوتی تووشبوانی پێشوون.
دوو توشبووی نوێ لە شاری سلێمانی پێشینەی گەشتیان نیە.
وەزارەتی تەندروستی
29 ئازار 2020
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە