کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزە ئەمنیەكانی دەربەندیخان ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستنیان لەكۆرۆنا توندتر كردووە

.

10:56 PM - 29/03/2020



هێزە ئەمنیەكانی دەربەندیخان رێوشوێنی توندیان گرتۆتەبەر بۆ قەدەغەكردنی هاتووچۆو پابەندكردنی هاوڵاتیان بەرێنماییەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
عوسمان حەمە ڕەشید بەڕێوەبەری ئاسایشی دەربەندیخان بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند دوای دەركەوتنی توشبوانی ڤایرۆسەكە لە دەربەندیخان بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی ناوخۆو هاتووچۆ ڕێكارە ئەمنیەكانمان توندتر كردۆتەوە و راشیگەیاند جگە لە پابەندكردنی هاوڵاتیان بەجێ بەجێكردنی ڕێنماییەكانەوە لەگەڵ تیمە تەندروستیەكانیش هاوكارین بۆ گەڕان بەدوای بەركەوتانی نەخۆشیەكەدا.

0tCtJayuwFY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە