کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تا ئێستا حكومەت هیچ بڕیارێكی لەسەر پرسی مووچە نەداوە

.

08:55 PM - 29/03/2020


حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەكۆبوونەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران پرسی موچەو مووچەخۆران تاوتوێكراوەو چەند بڕگەو رێنماییەكی نوێش خرانەڕوو لە چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەكان بە جۆرێك كێشە بۆ مووچەخۆران دروست نەبێت .
 وەزیری رۆشنبیری راشیگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاری كۆتایی رای مەكتەبی سیاسی حزبەكان وەردەگرێَت پاشان بەرنامەكانی خۆی لەو بارەیەوە جێبەجێ‌ دەكات، راشیگەیاند سیناریۆی جیاواز هەیە بەڵام حكومەت هیچ بڕیارێكی لەسەر پرسی مووچە نەداوە.

k24xVAgPFh4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە