کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانگەشەو سەرلەئێوارە دیارە

.

06:33 PM - 29/03/2020

 

رێبوار ستار

ماوەی چەند مانگێكە  ئەم ڤایرۆسی كۆرۆنایە بۆتە مۆتەكەو باڵی كێشاوە بەسەر هەمووجیهانداو بۆتە مایەی مەترسی بۆسەر مرۆڤ ومرۆڤایەتی، بەجۆرك كە ژیانی ئاسایی خەڵك وەستاوە و بۆتەهۆكاری  گۆڕانی دۆخ وكاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری جیهان دروست كردووە و هەرێمی كوردستانی ئێمەشی گرتۆتەوە.

بەو هۆیەشەوە  كارو دەوامی  زۆرینەی دامەزراوە حكومییەكان و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەتیش راگیراون، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان وگوزەرانی خەڵك دروست كردووەو وایكردووە  بەشێكی زۆری هاووڵاتیان، بەتایبەتی ئەوانەی سەرچاوەی داهات و بژێوییان كەم و سنوردارە، دووچاری دۆخێكی زۆر خراپی ژیانكردن ببنەوەو بەئەستەم پێداویستییەكانی مانەوەیان لەماڵەوە دابین بكەن، تەنانەت كەسانێك هەن كە پێشتر بژێوییان لەسەر كۆكردنەوەی پاكەت و شوشەی فڕێدراوی ناو زبڵدانەكان بوو، ئیتر ئەبێت لەدۆخێكی وادا چۆن بژین و چۆن خواردن و خواردنەوەی خێزانەكانیان و كرێی ئەو دوو ژوورەی تیایدا دەژین دابین بكەن.

لێرەشەوەوە، یەكێتییەكی نوێ، یەكێتی (مام) و خانووە قوڕەكان و دەست و بازوی هەژاران، وەك نەریتی هەمیشەیی خۆی، كە چەندمانگێكە چوارەمین كۆنگرەی خۆی بەستوەو سەركردایەتییەكی نوێی هەڵبژاردوەو گۆڕانكاریی تەواو لە سەركردایەتیەكەیدا كراوە كەبۆتە جێگەی خۆشحاڵی كۆمەڵانی خەڵك  ئەویش لەپێناو كاركردنی باشتر وبەشێوازێكی تازە،بەسود وەرگرتن لەئەزموونی تێكۆشەرە دیارو دێرینەكانی یەكێتی.

ئەو یەكێتییە نوێیە،  لەدوای هەڵبژاردنی هاوسەرۆكان و لێپرسراوی ئۆرگانەكان، بەشێوازێكی  نوێ و لەسەر ڕێبازەكەی سەرۆك مام جەلال كەوتەوە خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، چونكە وەك چەند جارێك تەئكیدكراوەتەوە كە لەم دۆخەی ئێستای كوردستاندا، گرنگترین كاری ئێستای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەتەنگەوەهاتنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان وپشتیوانیكردنە لەحكومەتی هەرێم و باشترخزمەتكردنی خەڵكە.

لە نوێترین لێدوانیشیدا (لاهورشێخ جەنگی) هاوسەرۆكی یەكێتی، لەمیانەی بەسەركردنەوەی پارێزگاو قائیمقامیەت و ناوەندە تەندروستییەكانی سلێمانی، تەئكیدیكردەوە كە( یەكێتی حزبایەتی بەلاوە دەنێت، چونكەخزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك گرنگترە لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان).

ئەم وتەیە  دەرخەری ئەو راستییەیە كەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستپێككی كاری نوێی بۆخزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بەهاناوەچونی هەژاران وكەمدەرامەتەكانە، هەر ئەمەش چاوەڕێ دەكرا، لە خوێندكارەكانی (مام).

یەكێتی، بەڵێنی داوە هەرچی پێبكرێت بیكات لەپێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك، بۆ ئەوەی ژیانێكی خۆشگوزەران وئارام وئاسودە وئازادیان بۆ دابین بكات، هەر بۆیە هەمووتواناكانی خۆی خستۆتەكاربۆئەوەی هاوكاری خەڵكی هەژارو كەمدەرامەت بكات بەبێ جیاوازی ولەهەرجێیەكی ئەم كوردستانەبن.

بەم ئاماژەو كردانەش ئەتوانین بڵێین كە(مانگەشەوسەرلەئێوارە دیارە)، بەوەی یەكێتی لەدوای كۆنگرەوە دەستیكردوە بەجێبەجێكردنی بەڵێنەكانی كە داویەتی بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان وجەماوەرەكەی و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، كە درێژەپێدەری خەباتەكەیان دەبێت و لەسەر ڕێبازەكەی (مام)، بۆ كوردستانێكی ئازادو ئاوەدان و دیموكرات خەبات دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە