کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەلی كوردستان ئەنجامی لێكۆڵینەوەی ئاسایش و تەندروستی لەبارەی ئەو ماددە زەردەی لە قەرەداغ بیندرا بڵاودەكاتەوە

.

03:58 PM - 29/03/2020

ئاسایشی سلێمانی لەرونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ (گەلی كوردستان) ناردووە،  سەبارەت بە و پەڵە زەردانەی لەچەند رۆژی رابردوودا لەقەرەداغ دەركەوتن، رایگەیاندووە:
" رۆژی 26/3 چەندین پەڵەی زەرد لە قەرەداغ و شاخ و پێدەشتەكانی ئەو سنوورە بیندراو نمونەمان لەو پەڵە زەردانەی لەقەرەداغ بیندرابوو رەوانەی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی كردووە و بەپێی پشكنینەكان ئەو ماددە زەردە چەند پێكهاتەیەكی كیمیاییە كە لەسروشتدا هەیە .
ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاندووە: ماددە زەردەكە لە هەردوو ماددەی دوانە ئۆكسیدی سلیكۆن و ئۆكسیدی كالیسیۆم پێكهاتووە،ماددە پێكهێنەرەكانی ماددە زەردەكە ژەهراوی نین و لەسروشتدا هەن، هەروەها ئەو ماددانە لەئەنجامی هەڵكەندنی بیرە نەوت و پاشماوەی كارگەكان دەردەكەوێت و كارلێك دەكات و تێكەڵ بەهەور دەبێت"

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە