کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا 11 ئامێری ئاشكراكردنی كۆرۆنا دەداتە عێراق و هەرێمی كوردستان

.

01:38 PM - 29/03/2020

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاند وڵاتەكەی 11 ئامێری ئاشكراكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەداتە عێراق و هەرێمی كوردستان، باڵیۆزخانەكە لە بەیاننامەیەكدا روونیكردۆتەوە لە ئێستادا 4 لەو ئامێرانە تەسلیمی دامەزراوە تەندروستیەكانی بەغداو هەرێمی كوردستان دەكرێت و 7 ئامێرەكەی تریش لەماوەیەكی داهاتوودا ئامادە دەكرێن.
ئاماژەی بەوەش كردووە ئەو ئامێرە دەتوانێت لە ڕۆژێكدا پشكنینی كۆرۆنا بۆ سەدان كەس ئەنجام بدات، بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئەمریكا پێشوازی لەو هەلە دەكات تا بتوانێت هاوكاری هاوپەیمانەكانی بكات لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە