کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆرۆنا زیاتر لە ساڵێك لە كۆمەڵگای ئێرانیدا دەمێنێتەوە

.

12:14 PM - 29/03/2020

حەسەن رۆحانی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران پێش بینی دەكات ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەیەكی درێژخایەن لە وڵاتەكەیدا بمێنێتەوە.
رۆحانی لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ حكومەتی وڵاتەكەیدا رایگەیاند ناتوانین بڵێن ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەفتەیەك یان 10 ڕۆژی تردا لەناو دەچێت بەڵكو پێشبینی دەكرێت بۆ ساڵێك یان دوو ساڵی تر بمێنێتەوە.
سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند كە پێویستە كۆمەڵگای وڵاتەكەیان بۆ ژیان و خۆگونجاندن لەگەڵ كۆرۆنادا ئامادە بكەن تا ئەو كاتەی چارەسەر یان ڤاكسینێك بۆ پەتاكە دەدۆزرێتەوە.
راشیگەیاند بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەهەندێك لە پارێزگاكانی ئێراندا گەیشتۆتە بەرزترین ئاست و دوای پشووەكانی نەورۆزیش بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە ئایا ئێران گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی بڵاوبوونەوەی پەتاكە یان تا ئێستا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە