کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عێراق فەرمانبەران لە دابینكردنی مووچەكانیان دڵنیا دەكاتەوە

.

10:51 AM - 29/03/2020

بانكی رافیدەینی عێراقی ئاشكرایكردووە كە بانكەكەیان لە ڕێگەی لقەكانیەوە لە بەغداو سەرجەم پارێزگاكانی تری عێراقەوە مووچەی فەرمانبەران و خاوەن نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو دابین دەكات.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە پارەی پێویستیان لەبەر دەستدایە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی خاوەن نووسینگەكانی ئاڵۆگۆڕی دراو و بۆ ئەو مەبەستەش بڕێكی زۆری سییولەیان خستۆتە سەر لقەكانی بانكەكەیان.
بانكی رافیدەین لە بەیاننامەكەیدا روونیكردۆتەوە كە لە ڕێگەی كارتی ئەلكترۆنیەوە و بە پێی كات و وادەی دیاریكراوی هەر فەرمانگەیەك مووچە دابەش دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە