کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسپانیا ئاماری 24 سەعاتی رابردووی راگەیاند

.

12:01 AM - 29/03/2020

وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردووی قوربانیانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لەو ماوەیەدا هەشت هەزار و 189 حاڵەتی تری توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیدا تۆماركراوە و ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو ماوەیەدا 832 حاڵەتی تری گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئسپانیا تۆماركراوە.
ئیسپانیا لەپلەی دووەمی وڵاتانی ئەوروپا دێت لەڕووی زۆری ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا تێیدا، هاوكات لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی جیهانیشدا كە زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تێدا تۆماركراوە، لەدوای ئیتاڵیاوە لە پلەی دووەم دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە