کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق ناتوانێت هیچ پارەیەك بۆ روبەروبوونەوەی كۆرۆنا خەرج بكات

.

05:46 PM - 28/03/2020

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات: كە حكومەتی عیراق ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەك بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خەرج بكات، ئەویش بەو پێیەی ساڵی دارایی عیراق كۆتایی پێهاتووەو حكومەتیش دەتوانێت تەنها دەسەڵاتی خەرجكردنی پارەی بەسەر ئەو كۆمەك و هاوكاریانەوە هەبێت كە پێشكەشیكراون.
لەو بارەیەشەوە ئەحمەد حەمە ئەندامی لیژنەكە رایگەیاند:  بە دەر لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران حكومەتی عیراق هیچ دەسەڵاتێكی بۆ خەرجكردنی پارە لە دەستدا نەماوە و تاكە رێگەش بۆ رووبەروبوونەوەی كۆرۆنا لە ئێستادا كۆكردنەوەی هاوكاریە لە كەسانی خێرخواز و بانكەكان و هەر سێ‌ سەرۆكایەتیەكە تا ئەو كاتەی حكومەتی نوێ‌ لە عیراق پێكدەهێنرێت و دەتوانرێت پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بكرێت و پەسەندبكرێت.
وتیشی: دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2020 گرفتی گەورەی ئابوری بۆ عیراق دروست دەكات، ئەمە لەكاتێكدا نرخی نەوتیش بە ئاستێكی زۆر دابەزینی تۆماركردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە