کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەرمیان _ رێوشوێنی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان دەگیرێتەبەر

.

05:38 PM - 28/03/2020

بەسەرپەرشتی سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لێپرسراوی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزاكانی كەلار و كفری و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوەبەری پەروەردەی كەلار و بەڕێوەبەری بانكی كەلار كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی تەندروستی و دەستنیشانكردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان بەڕێوەچوو.
لەكۆبوونەوەكەدا پێشنیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان سەبارەت بەدابەشكردنی مووچەی مامۆستایان پەسەندكرا و بڕیار درا قائیمقەمیەتی قەزای كەلار و كفری هەماهەنگی پەروەردەی گەرمیان بكەن بۆ دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان, هەروەها ئەو لیژنانەی مووچە وەردەگرن كاتی سەردانیكردنیان بۆ بانك دیاری دەكرێت بۆ ئەوەی قەرەباڵەغی لەسەر بانكەكان دروست نەبیت، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی دەكەن بە بەڕێوەبەرایەتییەكانەوە, هەروەها بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن یان یاریدەدەرەكانیان نوسراوی رەسمی پشتڕاسكراوەی پەروەردەكانیان پێدەبێت بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدریت مووچە بەسەر مامۆستایاندا دابەش بكەن.

feU464XtAAI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە