کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرجەم بانكەكانی سلێمانی پاك كراونەتەوە و ئامادەن بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران

.

03:21 PM - 28/03/2020

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە ڕێی تیمەكانیەوە هەڵمەتێكی ڕشاندنی دەرمانی پاكژكەرەوەی بۆ بانكەكانی سلێمانی ئەنجامدا, كە مەبەست لێی ئامادەكردنی بانكەكانە بۆ پێدانی مووچە كە بڕیارە سبەی یەك شەممە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانەی تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.
لەو بارەیەوە عەبدولڕەحمان ساڵح بەڕێوەبەری بانكی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاند: ئامانج لە ڕشاندنی دەرمانی پاكژكەرەوە پاراستنی و سەلامەتی مووچەخۆرانە.
هاوكات سەرپەرشتیاری تیمی ڕشاندنی دەرمانی پاكژكەرەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند: سەرجەم بانكەكان پاك كراونەتەوە و ئامادەن بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران.

souw_uiJITQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە