.
05:20 PM - 26/03/2015
زاناكان توانییان نهێنیی پشت ئه‌و كاریگه‌رییه بدۆزنه‌وه، كه هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كان و وتاربێژه‌كان به‌درێژایی مێژوو هه‌یانبووه له‌سه‌ر خه‌ڵك، به‌وته‌ی ئه‌وان «ئه‌و كاریزماییە زیاتر به‌هۆی ده‌نگیانه‌وه بووه».
گومان له‌وه‌دا نییه، كه به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی و سه‌رده‌مه‌كان هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌و كه‌سه مه‌زنه‌كان، توانیوویانه كار بكه‌نه سه‌ر ناخ و هه‌ستی كه‌سه‌كان و وایان لێبكه‌ن كه جۆش و خرۆشیان تێدا ببزووێنن، كه‌میش نین ئه‌و سه‌ركرده‌و وتاربێژانه‌ی كه له‌مێژووی كۆن و نوێ‌دا كاریزما بوون و ناو سه‌روه‌رییان بۆ خۆیان تۆمار كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بایه‌خه زانینی هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و كاریزما بوونه‌یه، كه ماوه‌یه‌كه زانایانی سه‌رقاڵ كردووه.
نهێنییه‌كه له‌ده‌نگیاندایه
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژماره‌یه‌ك له‌زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا له(لۆس ئه‌نجلوس) ده‌ستیان كرد به‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌بوونی ئه‌و كاریزمایه له‌هه‌ندێك له‌سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان و بۆیان ده‌ركه‌وت، به‌پله‌ی یه‌كه‌م نهێنیی كاریزما بوونیان له‌ده‌نگیاندایه‌و ئه‌وه وایان لێده‌كات ببنه كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌رنجڕاكێش.
ئه‌و زانایانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرا بووه، كه سیفاته ده‌نگییه‌كان وا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌ئاسانی پێشوازیی له‌كه‌سایه‌تی قسه‌كه‌ر بكه‌ن، له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌ویش ده‌توانێت كاریگه‌ریی خۆیان له‌سه‌ر دابنێت، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ر خۆیان یاری به‌ده‌نگیان بكه‌ن و له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگیان بگۆڕن، تۆزێك ده‌نگیان گڕتر بكه‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی وتاره‌كه‌یان «زیاتر كارده‌كه‌نه سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و سه‌رنجیان بۆ لای خۆیان راده‌كێشن و خۆیان وه‌ك كه‌سانی به‌هره‌مه‌ندو به‌توانا ده‌رده‌خه‌ن تیایاندا».
ده‌نگه موزیك ئاساكان
لێكۆڵه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ی پانتاییه‌كی فراوانی ده‌نگییان هه‌یه، به كه‌سانی به‌توانا ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و زۆرجاریش ئه‌وانه‌ی ده‌نگێكی ساز‌و له‌سه‌رخۆیان هه‌یه له‌لای خه‌ڵك به كه‌سانێك هه‌ژمار ده‌كرێن، كه زیاتر سه‌رنجڕاكیشن و توانای ده‌سه‌ڵاتدارییان گه‌وره‌یه، به‌ڵام «ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان زۆر به‌رز بێت به كه‌سانی ملكه‌چ ناو ده‌برێن».
زاناكان هه‌موو ئه‌وانه به‌وه شی ده‌كه‌نه‌وه، كه كۆنترۆڵكردنی له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگ توانایه‌كی بایۆلۆجییه‌و وه‌ستاوه‌ته سه‌ر قه‌باره‌ی قوڕگ و درێژی ده‌نگه ژێیه‌كان، هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌نگه ژێیانه درێژتر بن له‌رینه‌وه‌ی نزمتریان لێوه ده‌رده‌چێت، ته‌واو وه‌ك ئه‌و ئاوازه موزیكییه‌ی له‌ئامێری چه‌لۆو كه‌مان دێته ده‌ره‌وه.
پۆلێنێك به‌پێی ده‌نگه‌كان
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ره‌كان له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگی ژماره‌یه‌ك له‌سیاسه‌تمه‌دارانی پیاوی چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك (ئیتالیا، فه‌ره‌نسا، پورتوگال، به‌رازیل و هۆڵه‌ندا)یان گۆڕی و داوایان له‌و (250) كه‌سه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كرد، كه له‌سه‌ر (67) بنه‌مای ده‌نگی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه پۆلین بكه‌ن، له‌وانه (هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر، ترسنۆك، زیندوو، باوه‌ڕ پێهێنه‌ر، پاك و سه‌رنجڕاكێش).
بۆ نموونه، به‌شداره فه‌ره‌نسییه‌كان ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌یان پێ باش بوو، كه تۆنی ده‌نگیان مام ناوه‌ندییه‌و ئه‌و هه‌سته‌یان له‌لا دروست ببوو، كه خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌سێكی دووربین و سه‌قامگیرو ئارامه‌و شایانی ئه‌وه‌یه متمانه‌ی پێ بكرێت، ئیتالییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌یان پێ په‌سه‌ند بوو، كه تۆنی ده‌نگی نزمه، پێیانوابوو ئه‌وانه كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتخوازو پێداگرن له‌سه‌ر بابه‌ت و پرسه‌كان و ... هتد.
ده‌نگی نزم په‌سه‌ندتره؟
زاناكان له‌مه‌وه بۆیان ئاشكرا بوو، ده‌توانرێت سیفاتی ناوه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌رنجڕاكیش و پڕ له‌چالاكی له‌ڕێگه‌ی ده‌نگییه‌وه بزانرێ، وتیشیان، نزمكردنه‌وه‌ی تۆنی ده‌نگی كه‌سی وتاربێژ‌و له‌رینه‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌توانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وه‌رگر هه‌بێت و هه‌ست به‌وه بكات، كه قسه‌كه‌ر كه‌سێكه ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شته‌كاندا هه‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه ده‌نگی نزم و له‌سه‌رخۆ زیاتر ژنان راده‌كێشێت، تۆنی ده‌نگی به‌رزیش هه‌ستكردن به هۆگریی و متمانه‌ی زیاتر ده‌به‌خشێت، خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مجۆره ده‌نگه (دەنگی بەرز) له‌لایه‌ن قسه‌كه‌ر یان وتارخوێنێكی ژنه‌وه بێت، ئه‌وا پیاوان به‌ئاسانی بۆ خۆی راده‌كێشێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە