کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چارەنووسی خولی عیراق بەنادیاری ماوەتەوە

.

02:51 PM - 28/03/2020


 تا ئێستاش گفتوگۆی شەقامی وەرزشی عیراق جگە لە  ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ باسێك بەخۆیەوە نابینێت لە كاتێكدا سەرجەم چالاكیە وەرزشیەكانی جیهان وەستێنراوە  بۆیە زۆربەی هاندەرانی تۆپی پێ بە هیوای ئەوەن جارێكی تر چالاكیە وەرزشیەكان دەستپێبكاتەوە .
 بێ گومان وەستانی خولی عیراقی بە شێوەیەكی چاوەروان نەكراو و ئەگەری دەستپێكردنەوەشی كاریگەرییەكی زۆر لەسەر یانەكان دروست دەكات  یانەی نەوت كە توانی پێشەنگی خولی عیراق وەربگرێت و لە پێنج یاریدا 11خاڵی كۆكردەوە و چەندین ئەنجامی باشی یەك لە دوای یەكیان بە دەستهێنا  دواخستنی خولەكەش زیانێكی زۆری بەو یانەیە گەیاند بەو پێیەی لەماوەی رابردوودا كەڵكی لە ماندوێتی یانەكانی ركابەری وەك یانەی قوەجەوییە و زەورا و شورتە وەرگرت كە بەشدارییان لە پاڵەوانێتیە كیشوەرییەكان كرد .
 لەئەگەری دەستپێكردنەوەی خولەكە زەرەرمەندی یەكەم دەبێت چونكە یانەكانی ركابەری بە شێوەیەكی باشتر خۆیان ئامادە دەكەن و چیتر ناهێڵن لە پێشەنگی ریزبەندی بمێنێتەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە