کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەندین یانە داوای هەڵوەشاندنەوەی پریمەرلیگ دەكەن

.

02:50 PM - 28/03/2020


دوای راگرتنی ڕكابەریەكانی سەرجەم خولەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەریەك لەرابیتەی خولی نایاب و خولەكانی پلەیەك و پلەدووی ئینگلتەرا لەگەڵ رابیتەی یاریزانە موحتەریفەكان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا لەسەر شێواز و پلانی دەستپێكردنی یارییەكان  دوای گفتوگۆی نێوانیان ... رابیتەی پریمەرلیگ رایگەیاندووە : بەر لەو وادەی دیاریكراوە هەوڵدەدەن یارییەكان دەستپێبكەنەوە  كە رۆژی 30ی مانگی داهاتوویان بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكە دیاریكردبوو  بۆیە لە هەوڵدەدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر شێواز و سیستیمێ نوێ بگەنە رێككەوتن  تا بەر لەو وادەیە یارییەكان ئەنجامبدرێت  چونكە پیانوایە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی خولەكە  بارودۆخی دارایی و ئابووری یانەكانی ئینگلتەرا بەرە و خراپی دەچێت  جێی وەبیرهێنانەوەیە : خولی نایابی ئینگلتەرا 29 هەفتەی بەرێوەچووە و یانەی لیڤەرپوڵ بە 82 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە  لەلایەكی ترەوە بەشێكی زۆری یانەكانی ئەو وڵاتە بەتایبەت 14 یانەی بەشدار لەپریمەرلیگ داوای هەڵوەشاندنەوەی خولەكانی ئەم وەرزە دەكەن  چونكە رۆژ لەدوای رۆژ رێژەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەیان لەهەڵكشاندایە و بۆتە مەترسییەكی راستەقینە بۆ سەر ژیانی خەڵك
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە