کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەیمار پابەندی رێنمایە تەندروستیەكان نابێت

.

02:45 PM - 28/03/2020


نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیل و یانەی پاریس سان جێرمان  پێشێلی رێنمایە تەندروستییەكان دەكات و چەند كردەوەیەكی سەرەڕۆی دەنوێنێت و دەبێتە جێگەی سەرسورمان  دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دووچاربوونی چەندین یاریزان بەو ڤایرۆسە  زۆربەی یانە مەزن و دیارەكان سەرجەم یاریزانەكانیان خستە كەرنتینە و رێنمایە تەندروستییەكانیان بەسەردا سەپاندن  بەڵام نەیمار بەشێوەیەكی سەرەڕوو مامەڵە دەكات و پەیرەوی رێنمایەكان ناكات.

  ئەمەش بەپێچەوانەی یاسا و رێنمایەكانی یانەی پاریس سان جێرمانە  كە سەرجەم یاریزانانی یانەكەی خستۆتە كەرنتینە لەنێو ماڵەكانیان تا دوور بن لەو ڤایرۆسە  بەڵام یاریزانی ناوبراو لەگەڵ چەند هاورێیەكی لەشوێنی گشتی بینراوە بەبێ گوێدانە رێنمایە تەندروستییەكان و وێنەكانیشی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكردۆتەوە  كە لەگەڵ پێنج هاورێی لەكەنار دەریا خەریكی یاری كردنە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە