کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆرۆنا نرخی بۆندی پۆگبای دابەزاندووە

.

02:33 PM - 28/03/2020


بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەرییەكی خراپی لەسەر دارایی و داهاتی یانەكانی جیهان دروستكردووە و ئەمەش بۆتە هۆی كەمبوونەوەی نرخی گرێبەستی یاریزانانیش.

  میدیاكانی ئینگلتەرا بڵاویانكردۆتەوە : بەهۆی كۆرۆناوە یانەی مانچستەر یونایتد نرخی بۆندی پۆڵ پۆگبای كەمكردۆتەوە  كە ماوەیەكی زۆرە بۆتە جێگەی گرنگیدان و سەرنجی چەندین یانەی بەهێزو مەزنی جیهان  بەتایبەت هەریەك لە یانەكانی یۆڤانتۆس و پاریس سان جێرمان و ریاڵ مەدرید  سەرەرای ئەوەی ماوەی بۆندەكەی لەساڵی داهاتوو تەواو دەبێت  لەپێشوودا بەرپرسانی مان یونایتد رایانگەیاندبوو بەكەمتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابن  بەڵام بۆ میركاتۆی هاوینە ئامادەن بە 100 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بفرۆشن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە