کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی جیهانی : دیار نیە كەی كۆرۆنا كۆتایی دێت

.

02:04 PM - 28/03/2020


 رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت دیار نیە كەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كۆتایی دێت.
مایكڵ ریان بەرێوبەری پرۆگرامی لەناكاو لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا ووتی: پشكنینی فراوان بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسیك ۆرۆنا كارێكی زۆر پێویستە و ئاماژەی بەوەكرد نازانرێت بڵابوونەوەی كۆرۆنا چەندێك درێژە دەكێشێت.
ئەو لێپرسراوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای لەهەموو وڵاتانی جیهان كرد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بەشێوەیەك ئامانجەكان بەووردی زیاتر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ بپێكن بۆئەوەی بتوانن لەگەڵ ئەو ڤایرۆسەدا بژین تائەو كاتەی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا دێتە دی.
روونیكردەوە: هیچ كەسێك ناتوانێت پێشبینی بكات كە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا چەند دەخایەنێت و ئەوان لەسەر لێواری ئایندەیەكی نادیاردان و زۆرێك لە وڵاتانی جیهان تازە كەوتونەتە نێو بازنەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە