کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای بووش ئامێرێكی نوێی پشكنینی خێرای كۆرۆنا ڤایرۆس بەرهەمدەهێنێت

.

04:34 PM - 27/03/2020

كۆمپانیای بووشی ئەڵمانیا ئامێرێكی نوێی پشكنینی خێرای كۆرۆنا ڤایرۆس بەرهەمدەهێنێت , لەوبارەیەوە كۆمپانیای بووش بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە كە كۆمپانیاكەیان كاردەكات بۆ گەشەپێدانی ئامێرێكی نوێی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا, كۆمپانیای بووش ئاماژەی بەوەشداوە ئامێرە نوێیەكە دەتوانێت تەنها لەماوەی 2 سەعات و نیودا ئەنجامی پشكنینە دەربكات و ئێستا لە تاقیكردنەوەدایە و ئاستێكی بەرزی لە وردی پشكنینەكان پێشكەشكردووە كە دەگاتە لەسەدا 95 و بەپێی پێوەرەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی پەسەندكراوە،  كۆمپانیای بووش ئاماژەی بەوەشداوە ئامێرە نوێیەكە دەتوانرێت لە ناو نەخۆشخانە و نۆرینگەكاندا زۆر بەئاسانی بەكاربهێنرێت و لە مانگی نیسانەوە لەناوخۆی ئەڵمانیا دەچێتە خزمەتی پزیشكییەوە و لە داهاتووشدا لە تەواوی جیهاندا بەردەست دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە