کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خانەوادەی عەلی شامار و رەحمەتی وەسفیە بەنی وەیس خانوەكەیان دەبەخشنە تەندروستی دەربەندیخان

.

11:03 PM - 25/03/2020

بۆ ھاوڵاتیانی شاری دەربەندیخانی خۆشەویست
بەرێزان/ ستافی قایمقام و ئیدارەی بەرێوبەری شاری دەربەندیخان
ئێمە وەک بنەماڵەی عەلی شامارو رەحمەتی وەسفیە بەنی وەیس خانویەکمان ھەیە لە شاری دەربەندیخان روبەرەکەی (٥٠٠)مەترە، لە ئێستادا بەباشی دەزانین وەک خزمەتێک بە هاوڵاتیانی دەربەندیخان خانوەکەمان رادەستی بەرێوبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان بکەین. یا ھەر فەرمانگەیەکی دیکە کە پێویستیان بەو شوێنە هەبێت بۆ راپەڕڵندنی کاروبارەکانیان.
بۆ ھەر پێشھات و روبەروبونەوەیەک لەھەمبەر مەترسیەکانی نەخۆشی کۆرۆناو،بۆ پرکردنەوەی کەلێنێک لە پێداویستیەکانی خەڵکی شارەکەمان، ئامادەین لە ئێستاوە تا چەند ساڵی داھاتوو،یان تا ئەو کاتەی کە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر شارەکە نامێنێت، ئەم دیاریە چکۆلانەیە ببەخشین.
لەگەڵ ڕێزی خانەوادەی
ـ عەلی شامار و رەحمەتی وەسفیە بەنی وەیس

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە