کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیارێكی نوێی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ هێزە ئەمنییەكان دەركرا

.

08:57 PM - 25/03/2020



 وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی ئەو هێزانەی ئێستا لەئەركدان چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد، تیایدا دەڵێت: دوای راوێژكردن لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە و لێپرسراوانی دەزگای ئاسایش و یەكەكانی حەفتا و هەشتا و هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن بڕیاریانداوە.
ئەو هێزانەی ئێستا لە ئەركدان لەگەڵ ئەو هێزانەی لە پشوودان هیچ ئاڵوگۆڕی بە هێزەكانیان ناكرێت، كە پێكهاتوون لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، بەرگری و فریاكەوتن، هێزەكانی زێرەڤانی، ئاسایش، پێشمەرگە و یەكەكانی حەفتا و هەشتا، لە ئەركدا دەمێننەوە تا بە رەسمی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ ئاگادار دەكرێنەوە.
 هەروەها  دوای تێپەڕبوونی ئەو بارودۆخە ئەو هێزانە  بە مۆڵەت بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە